هەواڵەکان

رۆژی 15 درۆن و موشەکیان بۆ ناردووین و گەنجە خنکاوەکەی شارباژێڕیش هێشتا بێ سۆراخە


ژووری هەواڵ

پێدەچێت لەم شەڕەی ئەمەریکاو ئێراندا گۆزەکە لە سەری ئێمەدا شکابێت، ئەوە لە ئامارەکاندا دەردەکەوێت لە ناو هەموو ئەو وڵاتانەی بەشداری جەنگەکە نین، زۆرترین زیانی گیانی و ماڵی بۆ هەرێمی کوردستان بووە.

بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک، تیمەکانی شارباژێڕو دوکان بۆ تەرمی ئەو گەنجە 24 ساڵە دەگەڕان کە رۆژی پێنجشەممە لە ئاوی شاخە سوور لە شارباژێڕ ونبووبوو.

بەخێرو خۆشی گەشت و سەیرانی دوێنێ بەڕێکرا، بەڵام وەک زۆربەی جارەکانی دیکە لە هەندێ شوێن ئەوەی جێهێڵدرا ژینگەیەکی پیس و پڕ لە پاشماوەو سفرەو قاپی سەفەری بوو.

پەیامنێرەکەی 964 لە سەیرانگاکان کارێکی جیاوازی کرد، ئەمجارە لە بری ئەوەی سەرقاڵی چاوپێکەوتن بێت، کۆمەڵێکی زۆر کلێنس و کیسەی زبڵی لەگەڵ خۆی بردبوو دەیدە بە سەیرانکەران.
عەبدولعەزیز خالند پەیامنێرە چست و چالاکەکەی 964، هەفتەکانی پێشوو هەر کاتێک دەچووە سەیرانگاکان لە خەڵکی دەپرسی بزانێت وەزعیان کووەو جەوەکە چۆن بەڕێ دەکەن، بەڵام ئەم هەفتەیە جیاواز دەرکەوت، لە بری مایکەکە کۆمەڵێک کیسەی زبڵ و کلێنسی پێبوو، دەچووە لای هەر خێزاێک چەند دانەیەکی پێ دەدان و پێی دەوتن با پێکەوە ئاگامان لە سەیرانگەکان بێت.