هەواڵەکان
لە داخی شارەوانی عەرەبانەکەی سووتاند و 5 نمرەش بۆ ئەو قوتابیانەی ژینگە دەپارێزن
ژووری هەواڵ
کە تین گەشتە دڵ و گیان دەست دەچێتە ماڵی خۆشت، ئەمڕۆ کاسبکارێک لە دووسایدی دارەتووی هەولێر ئاگری بەردا لە کەپر و عارەبانەکەی و سووتاندی، کاسبکارەکە وەک ناڕەزایی بەرامبەر هەڵمەتی شارەوانی بۆ تێکدانی شوێنی کار و شکاندنی عارەبانەکای ئەم کارەی کردووە
وەزارەتی پەروەردە پلانێکی گرنگی بۆ ژینگە راگەیاند و هانی قوتابیان دەدات خەمی ژینگەیان بێت و دار بچێنن و پاکوخاوێنی رابگرن، جا بەم کارە قوتابیان هەم کارێکی بەبایەخ دەکەن و هەم نمرە وەردەگرن.
لە گەرمیان چیرۆکێکی سەیر روویداوە، فیتەرێکی هەرزەکار بڕی 10 هەزار دیناری لای پیاوێک بووە کە چووە لێی بسەنێتەوە، لەوێ بووەتە دەنگە دەنگیان دواتر شەڕ گەورەبووەو تالیبەرو کلکەبێڵی تێکەوتووەو نەتیجەکەی ئەوە بووە سێ لە شەڕکەرەکان بە 5 مانگ حوکمدراون.
ئۆتۆمبێلێکی شاز و نایاب لە جۆری لامبۆرگینی هاتووەتە سلێمانی کە خێراترینە لە هەموو عێراقدا و هاوتای نییە، جا ئەم ئۆتۆمبێلە هێ فەقیر نییە بەس خوا پێداوەکان دەتوانن بیکڕن و بیهاژوون.