سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان / لقی سلێمانی:

“نابێت بەردەم مزگەوتەکان ببێتە مینبەر و گۆڕەپانی میدیا و سیاسەت و ململانێ”

964+

شۆڕش قادری

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رێنمایی لەسەر سازنەدانی کۆنگرەی میدیایی لەبەردەم مزگەوتەکان و شوێنی پرسەکان لەکاتی پرسەدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، نابێت رێزی کۆچکردوو و کەسوکاری و ئازادیی پرسەکەرانی تر قۆرغ بکرێن و بەردەم مزگەوتەکان ببنە مینبەر و گۆڕەپانی میدیا و سیاسەت و ململانێ.

داوایش لە سەرجەم وتەبێژ و بەرپرسانی حزبی و سیاسی و حکومی و ئیداری دەکات، لەبەردەم مزگەوتەکان و شوێنی عیبادەت و پرسەکان بابەتی سیاسی نەوروژێنن، دەشێت ئەو تەوەرانە لە کات و شوێنی تایبەت بە پرێس کۆنفرانس بێت وەک ئەوەی لە ھەموو دنیا دەگوزەرێت.

دەقی رێنماییەکەی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان؛

رێنمایی لەسەر ساز نەدانی کۆنگرەی میدیایی لەبەردەم مزگەوتەکان؛

ماوەیەکە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، دیاردەیەکی زۆر دەگمەن بە میدیاو دنیای رۆژنامەوانی دەبینرێت، لە ھیچ جێگایەکی تری دنیادا نەبوەو نەکراوە بەردەم پرسەگەو مزگەوتەکان ببنە مینبەری میدیا و سیاسەت، دەیان کەناڵ کۆدەبنەوەو پرێس کۆنفرانسێک ساز دەکەن بۆ قسەکەرێک کە بە نیازی پرسەو سەردانی کەسوکاری کۆچکردوو ھاتوە، نەک ئامادەسازبێت بۆ لێدوان و قسەکردن لەسەر پرسی سیاسەتی ئەو سەعاتەو ئەو رۆژە.

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەسەرجەم کەناڵەکانی سنوری لقەکە رادەگەیەنێت، ئەم دیاردەیە شارستانیی نیەو ناوازە و دەگمەنەو نابێت رێزی مردوو رێزی کەسوکاری مردوو و ئازادیی پرسەکەرانی تر قۆرغ بکرێن و بەردەم مزگەوتەکانیش ببێتە مینبەرو گۆڕەپانی میدیا و سیاسەت و ململانێ.

بەڕێزەوە داوا لە سەرجەم وتەبێژو بەرپرسانی حزبی و سیاسی و حکومی و ئیداری دەکەین کە لەبەردەم مزگەوتەکان و شوێنی عیبادەت و پرسەکان بابەتی سیاسی نەوروژێنن، دەشێت ئەو تەوەرانە لە کات و شوێنی تایبەت بە پرێس کۆنفرانس بێت وەک ئەوەی لە ھەموو دنیا دەگوزەرێت، نەک ناو پرسەکان و بەردەم دەرگای مزگەوتەکان.

پرسە لەلای ئێمەی کورد سروتێکی پیرۆزی ھەیە، ھیوادارین میدیاکارە بەڕێزەکان و بەرپرسانی خۆشەویستیش ھۆکار نەبن بۆ تێکدانی ئەم کلتور و سروتە جوانە و ئەم رێنماییەمان بە دیدێکی شارستانییەوە لێوەربگرن.

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

30/4/2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان هۆشداری دەدات:

سەندیکای رۆژنامەنووسان هۆشداری دەدات: