بەشێکی شەقامی 60 مەتری لە سلێمانی دادەخرێت - وێنە؛ گرافیکی 964
کاتی کردنەوەی دیار نییە
ئەمشەو بەشێکی شەقامی 60 مەتری لە سلێمانی دادەخرێت
964+
شۆڕش قادری
لە کاتژمێر 8ـی ئەمشەوەوە بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود لە سلێمانی، بەدیاریکراوی لە گوندی ئەڵمانییەوە تا مەکتەبی سیاسی دادەخرێت، سبەی کاری قیرتاوکردنی تێدا دەکرێت و کاتی کردنەوەشی دیار نییە.
ئەنجومەن حسێن بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، “سبەی هەینی 1.5.2026 لەلایەن تیمەکانمان لە بەشی پڕۆژەکان دەستدەکرێت بە کاری قیرتاوکردن لە شەقامی مەلیک مەحمود، بەدیاریکراوی مەودای نێوان (گوندی ئەڵمانی بۆ مەکتەبی سیاسی)، بۆیە لە کاتژمێر 8ـی ئەمشەوەوە شەقامەکە بەتەواوی بەربەست دەکرێت بەمەبەستی رەشکردنەوە، پاککردنەوەی شەقامەکە و ئامادەسازیی بۆ کاری قیرتاوکردن”.
“هەرکات ئیشەکانی تەواوبوو، شەقامەکە بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە، تا کردنەوەی شەقامەکە شۆفێران دەتوانن رێگاکانی خەدەمی و دەورووبەر وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن”، ئەنجومەن حسێن وای وت.