پێش كردنەوەی نۆژەنكراتەوە

“بەم نزیكانە مۆنۆمێنتی شەهیدانی کوردستان دەکرێتەوە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بڕیارە بەم زووانە مۆنۆمێنتی شەهیدانی كوردستان بكرێتەوە، كە دەكەوێتە بەرزاییەكانی كەسنەزان لە هەولێر.

راگەیاندراوەكەی پارێزگای هەولێر دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.10.2024  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سەردانی مۆنۆمێنتەكەی كرد و لە كاروبارەكانی پڕۆژەكەی پرسییەوە.

مۆنۆمێنتی شەهیدان، کە کەوتووەتە بەرزاییەکانى ناحیەى كەسنەزانی نزیك هەولێر، 14 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن  تەلارساز و نووسەر خەسرەو جاف دیزاین و دروست كراوە، بەڵام بە فەرمی نەكرایەوە و جارێكی دیكە كاری نۆژەنكردنەوەی بۆ كرا، كە بە پێی لێدوانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بۆ 964، بڕی  5 ملیار و 974 ملیۆن و 204 هەزار دینار لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر بۆ تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەى خەرج كرا.

خەسرەو جاف لە لێدوانێكی پێشوویدا لە 23.6.2024 بە 964ی راگەیاندبوو، “لە 8.9.2010 بە فەرمی پرۆژەکەم پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کرد و تەواوی کارەکان وەک خۆی جێبەجێکران”.

ئەو كات ئەوەشی وت، یەکەمین مۆنۆمێنتە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە ئەندازەییە دروستکرابێت، به‌ڵام له‌و كاره‌ په‌شیمانم”.

“بەم نزیكانە مۆنۆمێنتی شەهیدانی کوردستان دەکرێتەوە”

پارێزگای هەولێر: کارەکانى نۆژەنکردنەوەى مۆنۆمێنتی شەه...

پارێزگای هەولێر: کارەکانى نۆژەنکردنەوەى مۆنۆمێنتی شەهیدان تەواو بوو