کووشتنی بەئەنقەست و ئەشکەنجەدان لەسەرووی تاوانەکانیان بوو
سزای له سێداره‌دانی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د و ماهیری برای و چەند کەسێکی دیکە ده‌ركرد
فەرهاد حەسەن
دادگای تاوانه‌كانی دیمه‌شق، سزای لەسێدارەدانی بەسەر به‌شار حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی سەپاند و تۆمەتەکەشی تاوانەکانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست زیاتر له كه‌سێك و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستگیركردنی ئاره‌زومه‌ندانه و ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی بوو.
دادگای تاوانه‌كانی دیمه‌شق، دادگای چواره‌می تاوانه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دانیشتنێكی دادوه‌ری ئه‌نجامدا بۆ ده‌ركردنی حوكم و بڕیاری له‌سێداره‌دان به شێوازی (ئاماده‌نه‌بوو) دژی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی پێشوی رژێمی به‌عسی سوریا.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا دادگای تاوانه‌كانی دیمه‌شق، بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ركرد، به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی زیاتر له كه‌سێك و به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، هه‌روه‌ها سزای له‌سێداره‌دانی بۆ تۆمه‌تبار عاتف نه‌جیب (ئاماده‌بوو) به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، ئه‌شكه‌نجه‌دان، به‌رپرسیارێتی له گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ندین ده‌ستبه‌سه‌ركراو ده‌ركرد.
هەمووتان بەشار ئەسەد دەناسن، بەڵام عاتف نه‌جیب سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی سیاسی بوو له پارێزگای ده‌رعا، دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان و قوربانییه‌كان به‌تایبه‌ت لەسەر كه‌یسی ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵانی ده‌رعا له ساڵی 2011، به تاوانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
هەروەها دادگاکر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ هەریەک لە ماهیر ئەسەد و فەهد فەريج و لوئەی عەلی و قوسەی مەيهوب و رەفيق ناسر و تەڵاڵ عيسەمي بە تۆمەتی کووشتنی بە ئەنقەست و ئەشکەنجەدان تاوەکو مردن و بێشەروشوێنکردن دەرکرد، بەلام ئەوەی تایبەتە بوو بە ماهیر ئه‌سه‌د كه برای به‌شار ئه‌سه‌دە رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی پێكهێنانی گروپه چه‌كداره نایاساییه‌كان (شه‌بیحه)، بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، هێرشكردنه سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانی وه‌ك غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات کرایەوە.
ماهر ئه‌سه‌د فه‌رمانده‌ی پێشووی فیرقه‌ی چواره‌می سوپای سوریا بوو، دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوه و به‌هۆی سه‌رپه‌رشتیكردنی زیندانه نهێنییه‌كان و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ تۆمه‌تباره.
به‌پێی راپۆرته‌كانی تۆڕی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، دادگا له هه‌ندێك دانیشتنی سه‌ره‌تاییدا سیستمی پاراستنی شایه‌تحاڵه‌كانی به‌كارهێناوه وەکو (شاردنه‌وه‌ی رووخسار و ده‌نگ) بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له دژی به‌رپرسانی رژێمی پێشوو شایه‌تی ده‌ده‌ن، دانیشتنه گشتییه‌كانیش به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مافناسان، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی جیهانی به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ گه‌ره‌نتی كردنی شه‌فافییه‌تی پڕۆسه‌ی دادپه‌روه‌ری ڕاگوزه‌ری له سوریای نوێ‌دا.
به‌شار ئه‌سه‌د، سیاسه‌تمه‌دارێكی سورییه كه له ساڵی 2000 تاوەکو مانگی كانونی یه‌كه‌می 2024، وه‌كو 19ه‌مینی سه‌رۆك كۆماری سوریا كاریكردووه، تا ئه‌وكاته‌ی له ده‌سه‌ڵات لادرا، دوای كۆچی دوایی حافز ئه‌سه‌دی باوكی، نزیكه‌ی سێ ده‌یه حوكمی وڵاته‌كه‌ی كردبوو.