پردی ئاوەخێری

درێژترین پردی کوردستان کۆتا سەقفی تێکرا

964+

توانا نەقی

هەرچەندە حیکایەتی پرۆژەی رێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخا هەرتەواو نابێت بەڵام ئێستا پردە درێژەکەی ئەو رێگای کە دەکەوێتە گوندی ئاوەخێری کۆتا سەقفی تێکرا.

ئیدارەی گەرمیان بە کۆمەڵێک وێنەوە ئەوەی بڵاوکردەوە، دروستکردنی کۆتا سەقف لەپردی ئاوەخێری کە درێژییەکە 1200 مەترە دەستی پێکردووە و دەبێتە درێژترین پردی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، پردەکە دەکەوێتە سەر رێگای کەلار – دەربەندیخان و رێژەی ئەنجامدراو لە کۆی پرۆژەکەدا گەیشتووە بە 88%.