گرژی رایگرتبوو

سبەینێ فڕۆکەکانی ئیمارات بۆ گەشتکردن دێنەوە عێراق


ئەحمەد مستەفا

هێڵی ئاسمانیی ئیمارات ئەمڕۆ دووشەممە 7.10.2024 لە راگەیاندراوێکدا وادەی گەڕانەوەی فڕۆکەکانی بۆ گەشت لە ئاسمان و زەمینی عێراق راگەیاند، بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەو وادەیە بێت.

کۆمپانیاکە جیاواز لە ئاشکراکردنی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی لەگەڵ عێراق، ئەوەشی وتووە، “تا 15.10.2024 بەردەوام دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان و بە پێچەوانەوە”.

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیمارات رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، بۆ ماوەی دوو رۆژ هەموو گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و ئوردن هەڵوەشاندووەتەوە، هۆکارەکەش ”ناجێگیریی باری ئەمنی ئەو وڵاتانە و بوونی مەترسییە، کە دواتر ئەو وادەیە زیاتر درێژکرایەوە.

کۆمپانیاکە پێشتر رایگەیاندبوو لە عێراق گەشتەکانی تەنیا بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و بەسرە راگیراوە.

شەوی 1.10.202، ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زۆربەی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان گەشتەکانیان بۆ وڵاتانی ناوچەکە راگرت، ئێستاش ترسیان لەوە هەیە ئیسرائیل وەڵامی هەبێت.