سۆشیال میدیا هۆکارەکەیەتی

دوو ساڵە بازاڕی مەلزەمەی قوتابیان نەماوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

خوێندنی ئۆنلاین و سۆشیال میدیا بازاری مەلزەمە فرۆشەكانی لای قەڵای هەولێری نەهێشتووە وەك خۆیان دەڵێن ماوەی دووساڵە ئیشی مەلزەمە نەماوە.

سوهەیب تەیب ماوەی پێنج ساڵە لەگەڵ باوكی مەلزەمە دەفرۆشێت بۆ 964 وتی، بارودۆخی ئێستا و پەراوگەی گەڕەكەكان بازاری ئێمەی نەهێشتووە و ئۆنلاینیش كاریگەری هەبووە گەر قوتابخانە هەبا قوتابی بە 500 دینار بەپاس دەهاتە بازار مەلزەمەی دەكڕی ئێستا ئەوەش نەما لەسبەینێوە سفتاحمان نەكردووە.

مامۆستا مەحموود ئەحمەد مامۆستای گرێبەستەو مەلزەمە فرۆشە بۆ 964 وتی، بەبۆنەی یوتوب ئیشی مەلزەمە دوو ساڵە نەماوە و بەگشتی خراپە بازارەكە گەر پێشتر بایی 50 هەزارمان بفرۆشتبا ئێستا تەنیا 10 هەزارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو ساڵە بازاڕی مەلزەمەی قوتابیان نەماوە

دوو ساڵە بازاڕی مەلزەمەی قوتابیان نەماوە