بۆ سبەی شەممە

ئەمشەویش چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەکەیان دواخست

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆبوونەوەی ئەمشەوی لایەنەکانی “چوارچێوەی هەماهەنگی” بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق تەواو نەکرا و بۆ سبەی شەممە دواخرا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق ئەمشەو هەینی بڵاویکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خۆی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ سبەی شەممە دواخست.

چوارچێوەی هەماهەنگی، کە لایەنە شیعییەکانی عێراق پێکدەهێنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هومام حەمودی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ بڕیاردان لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران، بەڵام کۆبوونەوەکە تەواو نەکرا و بۆ سبەی دواخرا.

ئەمە چەندین جارە کۆبوونەوەکانی چوارچێوەکە بێ ئەنجام دەبێت سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

چوارچێوەی هەماهەنگی دەست لە کاندیدکردنی مالیکی هەڵناگ...

چوارچێوەی هەماهەنگی دەست لە کاندیدکردنی مالیکی هەڵناگرێت