نرخى كه‌رەسته‌ى بیناسازى بووه‌ته‌ ئاگر

ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ سلێمانى خانوو دروست بكه‌یت به‌ گران له‌سه‌رت ده‌وه‌ستێت

964+
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د – سلێمانى

ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ نرخى كه‌رەسته‌ى بیناسازى له‌ سنوورى سلێمانى به‌رزبووه‌ته‌وه‌، خاوه‌ن شوێنێكى فرۆشتنى ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ش ده‌ڵێت، نرخى جوتێك بلۆك گه‌یشتووه‌ته‌وه‌ هه‌زار و 300 دینار.

تۆفیق نامیق، خاوه‌نى یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ به‌ 964ـى وت، نرخى چه‌و و لم و بلۆگ زۆر گرانبووه‌ و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ خاوێكى زۆر به‌ زێده‌ڕۆیی دروست ده‌كرێت.
دڵشاد خه‌لیلیش یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ خاوه‌ن شوێنى فرۆشتنى ئه‌م كه‌رستانه‌، ده‌ڵێت، ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ نرخه‌كان گران بوونه‌ و “ئێستا ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت بلۆك بكرێت ده‌بێت سه‌ره‌ بگرێت و به‌ئاسانیش ده‌ستى ناكه‌وێت”.
دوێنیش 964 گرانبوونى نرخى بلۆكى له‌ سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بڵاوكرده‌وه‌ و خاوه‌نى یه‌كێك له‌ كارگه‌كانى بلۆكیش وتى “ئه‌م ماوه‌یه‌ داواكارییه‌كی زۆر له‌سه‌ر كڕینى بلۆك هه‌یه‌”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نرخی بلۆك گران بووه‌ و هه‌ر جووتێك 200 دینارى چووه‌ته‌...

نرخی بلۆك گران بووه‌ و هه‌ر جووتێك 200 دینارى چووه‌ته‌ سه‌ر