هەواڵەکان؛
پەیکەرێکی سیمبولیی بۆ پێشمەرگە و دابەشکردنی موچە لەڕێی “هەژماری من”ـەوە
ژووری هەواڵ
لە هەنگاوێکدا بۆ بەرزڕاگرتنی سیمبول و ئازایەتی، شاری سلێمانی خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشوازیکردن لە گەورەترین پەیکەر بە ناوی “پەیکەری پێشمەرگە”.
******
کەلار لە رێگەی سیستمێکی نوێوە کوچە و کۆڵان و گەڕەکەکانی لە پاشماوەکان خاوێندەکاتەوە، ئەم کارەش لە رێگەی شارەوانی شارەکەوە دەکرێت و ئەوانیش لە رێگەی سیستمەکە بە هاولاتیان دەڵێت لەهەر کوێیەک زبڵ و خاشاکتان بینی سکانی QR کۆدەکەمان بکەن و یەکسەر دەگەینە لاتان
******
پڕۆژەی (هەژماری من) دوا وادە بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەشێوەی کاش رادەگەیەنێت و دەڵێت لەدوای ئەو بەروارەی دامانناوە کە دوای 31.8.2026 هیچ فەرمانبەر یان خانەنشینێک ناتوانێت داوای پارەی کاشمان بۆ موچەکەی لێبکات، چومکە دابەشکردنی موچە تەنیا لە رێگەی کارتی بانکییەوە دەبێت.
******
لە ئیدارەی سۆران، دەست بە ئامادەکارییەکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانى شیعە کە لە ئێران و وڵاتانی دیکەوە دێنم بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن، سەردانی نەجەف و کەربەلا دەکەن، بەلام بەهەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕن.