کێشەیان هەیە

ژمارەیەک خاوەن پێداویستى سنوورى پشدەر موچەیان پێنەدرا

964+

وریا فەتاح

دوێنێ لە بانکى قەڵادزێ بەهۆى نەبوونى کۆدى UPN موچە بە ژمارەیەک خاوەن پێداویستى نەدرا، بنکەى کەمئەندامانى قەڵادزێش داوا دەکات بە زوترین کات سەردانى بانکى رانیە بکەن و کۆد بکەن.

زانیاری دەربارەی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)

ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)  ناسێنەرێکی تایبەتی 13 ژمارەییە بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە. ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپێى راگەیەنراوى بنکەى کەمئەندامان، ژمارەیەکى زۆر کەمئەندام بەهۆى نەبوونى ئەو کۆدە و نەبوونى کۆدى بایۆمەتر لە موچە بێبەشکراون،

رونیشى کردووەتەوە، ئەوانەى ناویان نەبووە پێویستە لەم هەفتەیەدا سەردانى بانکى رانیە بکەن بۆ کردنى UPN.

جەختیش لەوە کراوەتەوە، ئەوانەی کۆدی بایۆمەتریان نییە و یەکێکن لەم جۆرەی کەمئەندامی (شەلەل دەماغ، بیرکۆڵی، داون، ئۆتیزم و شیزۆفرینیا) پێویست ناکات خۆیان بچن بۆ بانکی رانیە و وارسەکانیان دەتوانن کارەکانیان بۆ ئەنجام بدەن.

پێویستییەکان ئەمانەن:

ئامادەبوونى کەمئەندام، کارتى نیشتمانى کەمئەندام، کارتى نیشتمانى وارسى کەمئەندام، کارتى زانیارى،

لە بارەى ئەوانەشى دوو موچەیان هەیە، پێویستە بایۆمەتری موچەکەی تریان ببەن، ئەگەر ئەویشتان نەکردووە ئەوا دەبێت بچنە بانکی رانیە  UPNبکەن .

لە شارەزوور کۆدی بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێ...

لە شارەزوور کۆدی بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێت