فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی – وێنە: ئەرشیف
میدیای ئێران: هۆکارەکەی نەزانراوە
ئاگر لە فڕۆکەخانەی ئیمام لە تاران کەوتەوە
964+
شۆڕش قادری
ئاگر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە تارانی پایتەخت کەوتەوە و میدیای ئێرانیش دەڵێت، هۆکارەکەی نەزانراوە.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27.5.2026 بینای گومرگی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تارانی پایتەخت ئاگریگرتووە و ئاگرەکە لەلایەن تیمی ئاگرکوژێنەوەی فڕۆکەخانەکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە دەستیپێکردووە.