"بەرهەممان باشە"

خەیاری خۆماڵی حەسەکە پێگەیشتووە و دەێنێرنە بازاڕ

گەڕناس مەعۆ – رۆژئاوا

خەیاری ناسک و گوڵ بەدەمی پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان پێگەیشتووە و جوتیاران سەرقاڵی لێکردنەوە و ئامادەکردنین بۆ ناردنە بازاڕ.

ئەیمەن شەنگالی جوتیارە و بەدەم چاککردنی خەیارەکەوە بۆ 964 دەڵێت، ئێستا کەشەکە چاکە بۆ لێکردنەوەی خەیارەکەیان و بەرهەمێکی باشی هەیە و دەنێرنە بازاڕ و زیاتر دەچێتە ناوجەی جەزیرە.

وتیشی، خەیارەکەی ئەوان خۆماڵییە و تامی زۆر خۆشە و نرخیشی هەرزانترە لەچاو خەیاری بەیتی پلاستیکی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی