لە قەڵادزێ
دوو کەس ماتۆڕسکیلێکیان دزی و دەستگیرکران
964+
شۆڕش قادری
لە قەڵادزێ بە دوو کەس ماتۆڕسکیلێکیان دزی، بەڵام بە دڵیانەوە نەنووسا و دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بەوتەی خۆی ماتۆڕسکیلەکەی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە یەکێکیان بە هاوکاری بەشی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، “دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران لە بەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیروان”.