ئێوارەى ئەمڕۆ

تورکیا سنوورى رانیەى بۆردومانکرد

964+

وریا فەتاح

ئێوارەى ئەمڕۆ، سوپاى تورکیا دوو جار کوێستانەکانى بێرمکەیان لە ناحیەى سەرکەپکانى قەزاى رانیە بۆردوومان کردووە.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى (CPT)ـى ئەمەریکى بە 964ـى وت،” بۆردومانەکە کاتژمێر 4:10 خولەکى سەر لە ئێوارە بووە، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا دوو جار بۆردومانى کوێستانەکانى زنجیرەچیاى بێرمکەیان لە سنوورى ناحیەى سەرکەپکان کردووە”.

وەک باسى دەکات، هیچ هاوڵاتییەکى مەدەنى بەرنەکەوتووە.

بە وتەى کامەران مەلا عوسمان، لەمساڵدا تورکیا هێرشەکانى چڕکردووەتەوە و بەپێى ئامارەکان رۆژانە نزیکەى شەش بۆردومانى ئەنجامداوە.

بەپێى ئامارەکانى CPTـى، 1.1.2024 تا 1.7.2024، سوپاى تورکیا یەک هەزار و 76 هێرش و بۆردوومانى بۆسەر خاکى هەرێم ئەنجامداوە.

پشتى گوندى گوهەرزێ بۆردومانکرا

پشتى گوندى گوهەرزێ بۆردومانکرا