“بودجەی عێراق 185 ملیار دۆلارە”
964+
هێمن بەکر
مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، قۆناغی یەکەمی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 بریتیە لە 270 ترلیۆن دینار کە بە نزیکەیی 185 ملیار دۆلار دەکات.
ئەمە گەورەترین پرۆژە بودجەیە لە مێژووی عێراقدا بۆ ساڵێکی دارایی.
مستەفا سەنەد کە نوێنەری پارێزگای بەسرەیە لە پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئەو زانیارییەی ئاشکرا کرد.
بەڵام وتی، رەنگە لە دوای گفتگۆکردن ئەو بڕە کەم بکرێتەوە بۆ 150 ترلیۆن دینا (نزیکەی 103 ملیار دۆلار) بۆ ئەوەی زیادەکەی هەڵبگیرێت وەکو یەدەگ.
مستەفا سەنەد، ئەو پەرلەمانتارەیە کە لەسەر سکاڵای ئەو، دادگای فیدراڵی عێراق ئەو بڕیارانەی حکومەتی ناوەندیی هەڵوەشاندەوە کە بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەریکردبوو.