لە یەک رۆژدا
ژینگەپارێزانی بەحرکە 50 تۆن خۆڵ و خاشاکیان لە ناوچەی پیشەسازی کۆکردەوە
964+
ژووری هەواڵ
ژینگەپارێزانی شارەوانی بەحرکە لە ماوەی یەک رۆژدا نزیکەی 50 تۆن خۆڵ و خاشاکیان لە ناوچەی پیشەسازی قەزاکە کۆکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.10.2024، شارەوانی بەحرکە رایگەیاند، لەلایەن 20 ژینگەپارێز هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوەی ناوچەی پیشەسازی ئەنجامداوە و 500 تۆن خۆڵ و خاشاکیان کۆکردووەتەوە.
مانگی رابردووش شارەوانی بەحرکە زیاتر لە 70 تۆن خۆڵ و خاشاکی لە گۆڕستانی مجمع کۆکردەوە.
بەحرکە لەڕووی کارگێرییەوە سەربە قەزای ناوەندی هەولێرە، لە 2001 کراوە بە شارەوانى و لە 2003 بووە بە ناحیە، لە 31 گوند و چوار کۆمەڵگە پێکهاتووە و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 150 هەزار کەسە.