هەناردەکردنی نەوت
چین چی كردووه؟
رهنگه بهرمیلێک نهوت بگاته 200 دۆلار
ئهرسهلان عهبدوڵا
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤیتۆلی زەبەلاحی كاڵای بازرگانی، ئهمڕۆ سێشەممە ترسی خۆی دەربڕی لەوەی نرخی نەوتی خاو بۆ هەر بەرمیلێک بگاتە 200 دۆلار.
راسێل هاردی ئاماژەی بەوە کرد، بەردەوامی رۆیشتنی نەوت لە رۆژههڵاتی ناوەڕاستەوە رێگر بووە لەوەی ئەمە ڕووبدات.
هاردی لە لێدوانێکیدا لە کۆڕبەندی هەواڵگری وزە لە لەندەن روونیکردەوە کە لە ماوەی حەوت بۆ دە رۆژی رابردوودا نزیکەی 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو له رۆژێكدا، لهگهڵ دوو ملیۆن بەرمیل بەرهەمی پاڵاوتە لە رێگەی كهشتییهكانهوه رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەجێهێشتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، رێژهی 10 بۆ 14 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە بازاڕەکانی وزەدا لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستان، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی کەمبوونەوەی کۆگاکان لە رۆژئاوا.
هاردی ئاماژەی بەوەدا بازاڕی نەوتی جیهانی لەمساڵدا خۆڕاگرییەکی بەرچاوی لە بەرامبەر پچڕانی یەک لە دوای یەکدا نیشانداوە، قەیرانەکان کە لە نەوتی خاوەوە دەستیپێکردووە، گواستراوەتەوە بۆ بەرهەمە پاڵاوتەکان و ئێستا پەرەی سەندووە بۆ قەیرانی کەشتیوانی.
ئاشكراشی كرد، چین ههناسهیهكی ئازادی”ی بۆ بازاڕی نەوت لە ماوەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران دابین کردووە، ئهمهش بە بەکارهێنانی کۆگا نەوتییەکانی بۆ بهكارخستنی سیستمەکەی، بهڵام وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهان لە سەرانسەری ئاسیادا، بەهۆی نەبوونی کۆگای یەدەگ و زنجیرەی دابینکردن کە زۆر پشتیان بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەستووە، رووبەڕووی کێشە و گرفت بوون.