دەزگای ئاسایش دەڵێ:

بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی ئازادی کۆیە

ئەحمەد مستەفا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە نێوان کاتژمێر 01:40 و 02:10ی بەیانی رۆژی دووشەممە 28.9.2026، کەمپی ئازادی لە کۆیە بە سێ درۆن هێرش کراوەتەسەری.

بەپێی زانیارییە راگەیەنراوەکان، هێرشەکان لە ماوەی 30 خولەکدا روویداوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا هیچ زیانێکی گیانی بە تۆمار نەکراوە.

تا ئێستا، زانیاریی زیاتر دەربارەی سەرچاوەی هێرشەکان یان زیانە ماددییەکان بڵاونەکراوەتەوە، لایەنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کە ئامانجی هێرشەکان بوون هیچ راگەیەندراوێکیان نییە.

کەمپی ئازادی لە قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر، شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارە و کەسوکاری پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و زیاتر لە 25 ساڵە دامەزراوە.