سبەی و دوو سبەی بە نیازی گەشت مەبن

فڕۆکەوانی ئیمارات راگرتنی گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و ئەردەن درێژکردەوە

964+

وریا فەتاح

کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیمارات ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند بۆ سبەی و دوو سبەی هەموو گەشتەکانی بۆ عێراق ئێران و ئەردەن هەڵوەشاندووەتەوە، هۆکارەکەش ”ناجێگیری باری ئەمنی ئەو وڵاتانە و بوونی مەترسییە”.

کۆمپانیاکە پێشتر رایگەیاندبوو لە عێراق گەشتەکانی تەنیا بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی بەغداو بەسرە راگیراوە، بەڵام بڕیارەکەی ئەمڕۆی روون نییە ئاخۆ فڕۆکەخانەکانی خۆیشمان دەگرێتەوە یان نا.

جگە لەم سێ وڵاتە کۆمپانیا ئیماراتییەکە بڕیاریداوە هەموو گەشتەکانی بە ئاڕاستەی چوون و گەڕانەوە بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان هەتا رۆژی 8ـى مانگ رابگرێت و دەشڵێت: چاودێری بارودۆخەکە دەکەین نازانین چی دێتە پێشەوە، رەنگە ناچاربین گەشتەکانمان بۆ ماوەی زیاتر رابگرین یان دوایانخەین.

کۆمپانیای فلای دوبەی بەهەمان هۆکار گۆڕینی ئاڕاستەی فڕینی فڕۆکەکانی راگەیاندووەو فڕۆکەوانی (عەرەبیە)ش دەڵێت گەشت بۆ بەیروت ناکەین، بەڵام ئەم دواییەی دوایی باسی عێراق و ئێران و ئەردەنیان نەکردووە.

دوو شەو لەمەوبەر ئێران بە موشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زۆربەی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان گەشتەکانیان بۆ وڵاتانی ناوچەکە راگرت، ئێستاش ترسیان لەوە هەیە ئیسرائیل وەڵامی هەبێت، هەرچەندە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کەمێک لەمەوپێش وتی ”ئەمڕۆ هیچ روونادات”.

هێڵى فرۆکەوانى فەرەنسى گەشتەکانى بۆ بەیروت و تەلئەبیب ...

هێڵى فرۆکەوانى فەرەنسى گەشتەکانى بۆ بەیروت و تەلئەبیب راگرت