چالاکییەکان لە رۆژی جیهانی منداڵان؛ ماراسۆن و راکردن
964+
دیلان محمەد – سلێمانی
لە رۆژی جیهانی منداڵان چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە شاری سلێمانی تایبەت بە یادەکە بەڕێوەچوو، یەکێک لەوانە ئەنجامدانی ماراسۆنێک بوو لە پارکی هەواری شار بە بەشداری دەیان کچ و کوڕی منداڵ.
یادەکە زیاتر هانى منداڵانى دا تا خێراتر رابکەن، دارین دارا یەکێکە لە منداڵەکان کە پلەی یەکەمی یارییەکەی بەدەستهێناوە قسە بۆ 964 کرد و وتى،”زۆرم هەوڵدا و رۆژانە راهێنانم دەکرد”، لە داهاتووشدا دەیەوێت ببێتە یاریزانی تۆپی پێ.
پێداچوونەوە: شانیا بێستون