لە سەیدسادق

پزیشکانی موقیم لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بایکۆتیان راگەیاند

بڕوا مەجید – سەیدسادق

لە سەیدسادق پزیشکانی موقیم لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت بایکۆتی دەوامیان کرد و نەخۆشخانەیان جێهێشت.

کەمال سەعدون، کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق، بە 964ـی وت،” چەند کاتژمێرێکە پزیشکانی نیشتەجێی خولاوە لە بەشی فریاگوزاری سەیدسادق، بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پزیشکەکان داوای پێدانی موچەکەیان دەکەن و دەڵێن، تا موچەیان پێنەدرێت، ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری