کاتژمێری 9:00ـی ئەمشەو

خوێندنی باڵا: زانکۆلاین بۆ دەرچووانی کەرکوک، شنگال و خانەقین کارا دەبێت

964+

ژووری هەواڵ

کاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو زانکۆلاین بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کەرکوک، شنگال و خانەقین کارا دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 1.10.2024، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو دەرچوانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەوانەی ناویان لە نوسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان تۆمارکردوە، دەتوانن زانکۆلاین پڕبکەنەوە بەمەستی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

“بۆ هەر کێشەو گرفتێک سەبارەت بە پرۆسەکە دەرچوان دەتوانن سەردانی نوسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان بکەن و ئاسانکاری و رێنوێنیان پێشکەش دەکرێت”، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە رێگەی وتەبێژەکەیانەوە وا دەڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکان دەتوانن بە کۆدەکانیان بچنە ناو سیستم و راستەوخۆ داواکاری بۆ وەرگرتن لەهەمان سایتی زانکۆلاین پێشکەش بکەن.

زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە

زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە