قایمقامی نوێش دیاریدەکرێت
محەمەد سەمعان وەکو پارێزگاری نوێ کەرکوک هەڵبژێردرا
964+
کاروانی ساڵحی – کەرکوک
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کۆبوونەوەی ئەمشەویدا محەمەد سەمعانی وەکو پارێزگاری نوێ لە شوێنی رێبوار تەها هەڵبژارد.
بەپێی ئەو گۆڕانکارییە ئیداریانەی لە پارێزگای کەرکووک ئەنجام دەدرێن، لە کۆبوونەوەی ژمارە 17ی ئەمشەوی ئەنجوومەنی ، رێبوار تەها بە فەرمی وەکو پارێزگار دەستی لە کارکێشایەوە و وەکو جێگری یەکەمی پارێزگاریش، دەست بەکار دەبێتەوە.
بەپێی سەرچاوە نزیکەکانی ناو پارێزگاش هەر ئەمشەو قایمقامی نوێی ناوەندی کەکوکیش دیاریدەکرێت.
ثێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن