ئەمساڵ زیاتر لە 70 شوێنی دەرمانفرۆشتن سزادراون

“خەڵك دەرمانی ساختە بۆ دابەزاندنی كێش و هێزی سێكسی بەكاردەهێنن”

+964
شۆڕش هەرکی –  هەولێر

بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، خەڵك لە ئۆنلاین دەرمانی دابەزاندن یان زیادكردنی كێش و هێزی سێكسی دەكڕن، ئەمەش ترسناكە و حاڵەتی مردنیشی لێكەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆالێتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ نەهێشتنی دەرمانی ساختە و ماوەبەسەرچوو.

گۆڤەند رەوەند، بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، ئەمساڵ سەردانی زیاتر لە 400 شوێنیان کردووە و ژمارەیەک لەوانە پێبژاردنیان بۆکراوە و ژمارەکیش داخراون، كە زیاتر لە 70 شوێن بوون، تەنانەت ژمارەیەک لەوانە دراونەتە دادگا.
وتیشی، بەشی زۆری ئەو دەرمانانە بۆ بابەتەکانی جوانکاری و سێکسی و خۆلاوازکردنەوە بەکاردێن، کە ساختەن و دوورن لەرێنمایی پزیشکی.

گۆڤەند رەوەند دەڵێت، بوونی ستیكەر لەسەر دەرمان یەكلاكەرەوە بۆ ئەوەی بزانیت دەرمانەكە ساختەیە یان ئۆرجیناڵ و رێگەپێدراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کوالێتی کۆنترۆلى ده‌رمان داوا ده‌كات د. عه‌تیه‌ قسه...

کوالێتی کۆنترۆلى ده‌رمان داوا ده‌كات د. عه‌تیه‌ قسه‌كانى بسه‌لمێنێت