بێساران جاسم، ئاکۆ سەنگاوی و کامیل ئەمین بەیەکەوە
هەر سێ ئەکتەر کۆبوونەتەوە و پڕۆژەیەکی تازەی هونەرییان بەدەستەوەیە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
هەر سێ ئەکتەری شاری سلێمانی بێساران جاسم، ئاکۆ سەنگاوی و کامیل ئەمین بەیەکەوە پڕۆژەیەکی نوێیان بەدەستەوەیەوە و وەکو خۆیان باسی دەکەن بەیەکەوە بەشدارییان لە درامایەکی نوێدا کردووە.
ئاسۆ سەنگاوی ئەکتەر بە 964ـی وت، درامایەکی 25 ئەڵقەییمان بۆ یەکێک لە کەناڵە کوردییەکان بەرهەم هێناوە و بەمزووانە پەخش دەکریت، ئەوەشی نەشاردەوە ئەمجارە کارەکە کۆمێدیا نییە و بەشێوقزێکی جیاوازتر دەردەکەوێ و وەکو خۆی ئاماژەی پێدەکات “داماو و فەقیرە”
بێساران جاسمیش ئەوەی نەشاردەوە کە رۆڵی سەرەکی درامەکە ئەو دەیگڕێت و هونەرمەند کامیل ئەمینیش رۆڵی کەسێکی توڕە و بەدکار دەبینێت لە دراماکەدا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر