بچن وەریبگرن

لە سلێمانى و کۆیە ڤاکسینى ئەنفلۆنزاى وەرزى بەردەستە

964+

وریا فەتاح

تەندروستى کۆیە و سلێمانى لە دوو ئاگادارى جیاوازدا رایانگەیاندووە کە لەئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لەهەموو بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکانیان بەردەستە.

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە، بڕێك لە ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەزری گەیشتوە و لەئێستادا ئەو ڤاكسینە لە بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و هەموو مەڵبەندەتەندروستییەكان بەردەستە و هاوڵاتیان دەتوانن رۆژانە سەردان بكەن بەمەستی وە رگرتنی.

تەندروستى کۆیەش بە هەمان شێوە ئاگادارى دانیشتوانى کۆیە دەکاتەوە کە لە هەریەک لە: بنکەی تەندروستی حاجی قادر، مەڵبەندی تەندروستی شەهید د.هەندرێن لە ئیسکان، بەشی کوتان لە تەق تەق، بنکەی تەندروستی شەهید کاکە رەش، بنکەی تەندروستی شەهید عەبدوڵا خرابەیی لە ناحیەی ئاشتی، بنکەی تەندروستی سێگردکان، بنکەی تەندروستی دێگەڵە، ڤاکسینى وەرزى بەردەستە.

ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزری ڤاكسینێكی باوەڕپێكراوە و لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی پەسەندكراوە، ئەم ڤاكسینە سوودێكی زۆری بۆ هاوڵاتیان بەگشتی هەیە بەتایبەت بۆ منداڵان و كەسانی بەساڵاچوو و ئەو كەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە.

دوای چوار ساڵ ڤاکسینەکە گەیشتە خەلەکان

دوای چوار ساڵ ڤاکسینەکە گەیشتە خەلەکان