سەیرانگا و چەند شوێنێکی تەوێڵە و هەورامان دەرمانڕێژکران – وێنە؛ تەندروستی هەڵەبجە
بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی
سەیرانگا و چەند شوێنێکی تەوێڵە و هەورامان دەرمانڕێژکران
شۆڕش قادری
بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان، سەیرانگا و چەند شوێنێکی تەوێڵە و هەورامان دەرمانڕێژکران.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە چەند وێنەیەکی تیمەکانیانی داناوە و نووسیویەتی، هۆبەی کۆنتڕۆڵکردنی گوازەرەوەی نەخۆشی، هەڵمەتێکیان بۆ دەرمانڕێژکردنی چەند شوێنێک ئەنجام داوە لەوانەش، بازاڕی شارەدێی تەوێڵە، سەیرانگای ئاوێسەر، مەڵبەندی تەندروستی شەهید نیازی، مزگەوتی تەوێڵە و چێشتخانە و کەبابخانەکانی رێگای هەورامان.
لە هەڵمەتەکەدا ماددەی دژە مێروو و قرتێنەرەکان بەکارهاتووە، ئەو ئیشە بۆ کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی مێروو و قرتێنەرەکان و ڕێگریکردن لە گوازەرەوەی نەخۆشییەکان و بۆ پاراستنی ژینگەیەکی تەندروست تر بۆ هاوڵاتیان و سەردانکەران ئەنجام دراوە.
تەندروستی هەڵەبجە دەشڵێت، پاراستنی ژینگە و کۆنترۆڵکردنی گوازەرەوەکانی نەخۆشی، هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی کۆمەڵگا.