هەشت هەزار سزای لەسێداردان دەرچووە

یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق: نیگەرانین لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان

964+

ژووری هەواڵ

یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی لە زیادبوونی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەم دواییانەدا لە عێراقدا دەردەبڕێت و دەڵێت، لە یەک رۆژدا چەندین جار حاڵەتی لەسێدارەدان لە عێراق هەبووە.

ئەمڕۆ هەینی 27.9.2024، پیتەر ستانۆ، وتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەشت هەزار زیندانی لە عێراق سزای لەسێدارەدانیان هەیە و داوا لە عێراق دەکەن ئەو سزایانە رابگرێت.

“یەکێتی ئەوروپا لە هەموو کاتێکدا و لە هەموو بارودۆخێکدا بە توندی دژایەتی سزای لەسێدارەدان دەکات. سزایەکی کۆتایی دڕندانە و نامرۆڤانەیە، کە لەگەڵ مافی ژیاندا ناگونجێت و دەبێتە هۆی نادادپەروەری”، پیتەت ستانۆ وا دەڵێت.

دەشڵێت، یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لەو چەند وڵاتەی کە ماوە کە هێشتا سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەکەن.

له‌ عێراق سزاى بازرگانیكردن به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ر بەرە...

له‌ عێراق سزاى بازرگانیكردن به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ر بەرەو لەسێدارەدان دەڕوات