هەواڵەکان

رۆژانی جەژن گەرماکەی بەتینە و دوای 72 رۆژیش چارەنووسی هەشت گەنجی کورد ئاشکرابوو

964+

ژووری هەواڵ

دوای 72 رۆژ چارەنووسی هەشت گەنجی کورد ئاشکرابوو و دەرکەوت لەلایەن باندێكی قاچاخچییەوە لە لیبیا دەستبەسەرن و داوای پارە لە کەسوکاریان دەکرێت.
بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە 964ـی وت، ” هەشت گەنجی هەرێمی کوردستان کە حەوتیان خەڵکی دەڤەری راپەڕینن، لە رێگای چوون بۆ ئەوروپا بێ سۆراغ بوون، دوای 72 رۆژ ئاگادار کراینەوە کە لە لیبیان و لەلایەن باندێكی قاچاخچییەوە دەستبەسەرن، باندەکە بۆ ئازادکردنیان داوای پێنج بۆ شەش هەزار دۆلار دەکات”.

لە سەری مانگەوە هیچ سەیارەکەی گواستنەوەی غازی (LPG) بۆی نییە لە رۆژدا بکەوێتە جادەوە، واتە هەموو ئەو سەیارانەی غازی شل بار دەکەن، نابێ لە رۆژدا لە رێگاکانی هەولێر هاتوچۆ بکەن، هۆکارەکەشی گەرما و خۆبەدوورگرتنە لە رووداوی نەخوازراو.

گەرماکە لە رۆژانی جەژندا بەتین دەبێ و لە ماڵەوماڵدا هیلاکتان دەکات، بۆیە باشترە بۆ نانی بەیانی خواردنێکی سووک بخۆن و خواردنە چەورەکە دانێن بۆ فێنکایی ئێوارە.

نییە لە کورد مێهرەبانتر و دڵسافتر و بەسۆزتر، بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە زۆرە، بەڵام با نموونەیەکی تازەتان بۆ باس بکەم.

وەک دەزانن چەند رۆژێک بوو دەنگۆی هاتنی موچەی مانگی 5ـی موچەخۆران هەبوو تا ئەوەی کە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەکەی بڵاوکردەوە و هەر ئەمڕۆش دەست بە دابەشکردنی کرا، قەرارە تا رۆژی پێنجشەممە هەموو فەرمانبەران موچەکانیان وەربگرن.