لە ئیدارەی راپەڕین

نەتەوەیەکگرتووەکان 27 ژن فێری دروستکردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

لە ئیدارەی راپەڕین رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان خولێکی کردەوە بە مەبەستی فێرکردنی دەرچووانی بەشی کشتوکاڵ بۆ دروستکردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.9.2024، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی USAID، و بە جێبەجێ کردنی رێکخراوی UNDP، خولێکی دروستکردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان بۆ ئافرەتانی دەرچووی بەشی کشتوکاڵ کرایەوە.

ئامانج لە کردنەوەی خولەکە “پەرەپێدانی تواناکانی ئافرەتانە بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا پشت بەخۆیان ببەستن لە رێگە دروست کردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان و بەبازاڕکردنیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان بە دروستکردنی پڕۆژەی بچووک”، وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند.

خولەکە لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی بۆ چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە شیرەمەنی مانگا و بزن دۆی مزر دروستدەکات

لە شیرەمەنی مانگا و بزن دۆی مزر دروستدەکات