چاڵوچۆڵی جوانییەکانی تێکداوە
شەقامەکانی سەرچنار بە بەتانی و پەڕۆ پینەکراون
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
سەرچنارە دڵڕفێنێنەکەی سلێمانی لەهەموو وەرزەکاندا جوانی خۆی هەیە، بەڵام چاڵوچۆڵی شەقامەکانی، جوانییەکانی لێ تێکداوە و خەڵکی گەڕەکەکە و گەشتیارانیشی بێزارکردووە.
لە چەند شوێنێک و لە ناوەڕاستی شەقامەکە چاڵی وای تێدایە، زەلام تیایدا ون دەبێ، بۆیە دوکانداران و کاسبکارانی ئەو گەڕەکە بەناچاری و بۆخۆیان، لەبری قیر، بەتانی و پەڕۆیان لە چاڵەکان کردووە، هەندێکێشیان بە چیمەنتۆ و خشت پڕکردوونەتەوە.
شۆفێر تەکسییەک قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “کاتێک باران دەبارێ، چاڵەکان پڕدەبن لەئاو، بۆیە ئەو پەڕۆ و کومبار و بەتانیانەمان تێکردوون بۆ ئەوەی ئەگەر سەیارە لێیدا، ئاو بەسەروچاوی خەڵک و دوکانداران هەڵنەپڕژێ”.
کاسبکارێکیش دەڵێت، جادەکە یەکسەر بووە بەدێراو و لەکاتی بارانباریندا هەرچی ئاوی ئەم گەڕەکە هەیە، لێرە کۆدەبێتەوە و حکومەتیش بەبیانووی نەبوونی بودجە تا ئێستا گوێی نەداوەتێ.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری