بەڵاى شۆفێرانە
شەقامى شارباژێر؛ شەقامى تایە تەقێن
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
شەقامى شارباژێر – سلێمانى کە لە تونێلى پێشڕەوەوە بۆ دوو سایدى هەوارى شار شۆڕ دەبێتەوە، پڕبووە لە چاڵوچۆڵى و چەندین ئۆتۆمبێل بەهۆیەوە تایەیان تەقیوە.
لە کاتى رووماڵکردنى دیمەنى چاڵوچۆڵى شەقامەکە، ئۆتۆمبێلێک لە چاڵێک دەدات و تایەیەکى دەتەقێت.
لە نزیک چاڵە گەورەکان، لە جیاتى پڕکردنەوە و نۆژەنکردنەوە بلۆک لە دەورى چاڵەکان دانراون و شۆفێران ئەگەر لە چاڵەکەش نەدەن ئەگەر هەیە خۆیان بە بلۆکەکاندا بکێشن.
شەقامى دووسایدى شارباژێر- سلێمانى، لە تونێلى پێشڕەوەوە شۆڕ دەبێتەوە بەرەو دووسایدى هەوارى شار، یەکێکە لە رێگا قەرەباڵغەکان، بەڵام چاڵوچۆڵى زۆرى لێ دروستبووە و پێویستى بە نۆژەنکردنەوەیە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح