ئاوی شارەزوور قبوڵی نییە

“فلێکس بە بیر و پڕۆژەکانی ئاو هەڵبواسن لێی دەکەینەوە”

964+

ئەحمەد مستەفا

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور پێی خۆش نییە بە بیر و پڕۆژەکانییەوە ریکلام و پۆستەری حیزب و کاندیدەکان هەڵبواسرێ، دەڵێ هەر کەسێک وابکات لێی دەکەنەوە.

فەرمانگەکە لە سنووری قەزای شارەزوور، ژمارەیەک بیر و پڕۆژەی ئاوی هەیە، کە ئەرکی دابینکردن و گواستنەوەی ئاویان لە ئەستۆیە.

لە راگەیەندراوێکدا لە فەیسبووکی خۆی، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئەوەی نووسیوە، “ئاگاداری سەرجەم لیست و قەوارە و کاندیدەکان دەکەین بە هیچ شێوەیەك (ئاڵا، لۆگۆ، وێنە، پۆستەر و فلێکس)ی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان هەڵنەواسن و داینەکوتن”.

ئەوەی ئەو زیاتر چاوی لەسەرە، سنووری (فەرمانگەکەمان و بیرەکانی سەر بە فەرمانگەکەمان و پڕۆژەکانی ئاوی سەر بە فەرمانگەکەیانە)، بە پێچەوانە ناچار دەبن بە لێکردنەوەیان و لابردنیان، خۆیان دەڵێن، “چونکە فەرمانگە و بیرەکان و پڕۆژەکانمان موڵکی گشتییە، بە دوور دەبێت لە هەر ئایدیا و بیروڕایەکی سیاسی”.

ئەوە لە کاتێکدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری كوردستان داوا دەكات لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دار و دیوار پیس نەكەن و سیكۆتین و لەزگە بۆ هەڵواسینی پۆستەرەكان بەكارنەهێنن.

لە پەیکەری عومەری خاوەر تا بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری با...

لە پەیکەری عومەری خاوەر تا بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

سەرۆکی هەرێم: دەبێت بانگەشە وێنەیەکی جوانی کوردستان پێ...

سەرۆکی هەرێم: دەبێت بانگەشە وێنەیەکی جوانی کوردستان پێشان بدات