100 بوتڵ خوێن وەرگیرا

لە یادی مەولوددا هەڵمەتێکی خوێنبەخشین لە هەولێر راگەیەندرا

ژووری هەوا

لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان لە هەولێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشین بەڕێوەدەبەن و زیاتر لە 100 کەس بەشداریانکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15.9.2024، عەبدولقەهار عەلی، سکرتێری کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئەمڕۆ لەیادی مەولوددا، زیاتر لە 100 بوتڵ خوێنیان وەرگرتووە و دەیانبەخشن بە نەخۆشخانەی تالاسیما و شێرپەنجە، لە بانکی خوێنیش بێبەرامبەر خوێن دەدرێت بە نەخۆشەکان.

کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان لە هەڵمەتەکەیاندا داوایان لێکراوە زیاتر ئەو کەسانە خوێنببەخشن کە خوێنی نێگەتیڤیان هەیە، چونکە ئەو جۆرە خوێنە کەمە و دەیانەوێت رێژەی ئەو خوێنە زیاتر بکەن.

“زۆربەی ئەو کەسانەی کە ئەمڕۆ خوێنیان بەخشی، خوێنەکانیان لەجۆری نێگەتیڤ بوو”، سکرتێری کۆمەڵەکە وای وت.