4 كاتژمێر بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كان زیاد ده‌كات
له دووشه‌ممه‌وه به‌شی ئێواران له بنكه‌ى ته‌ندروستى قوشته‌په ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌م هەفتە، بەشی ئێواران له بنکەی تەندروستی قه‌زاى قوشتەپە دەکرێتەوە و به‌هۆیه‌وه چوار كاتژمێر بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كان زیاد ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌كه‌ش ده‌ڵێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واو كراون.
بنكه ته‌ندروستییه‌كه‌ى قوشته‌په رۆژانه وه‌ك ده‌وامى فه‌رمی ده‌رگاكانى بۆ نه‌خۆشان كراوه‌یه و به‌شه ئێوارانه‌كه‌شی له كاتژمێر 4:00ـى ئێواره تاوه‌كو كاتژمێر 8:00 ـى شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌هائه‌دین محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى ته‌ندروستى قوشته‌په به 964ـى راگه‌یاند، له‌رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه به‌شی ئێوارانى بنكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى ده‌كرێته‌وه.
وتیشی “هه‌مان ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ى له بنكه‌كه بۆ نه‌خۆشان ده‌كرێت، له به‌شی ئێوارانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
ره‌تیكرده‌وه كه هیچ جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له‌و بنكه‌یه‌ى ئه‌واندا بكرێت، چونكه به‌قسه‌ى ئه‌م، نه‌شته‌رگه‌رى ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێت، نه‌ك له بنكه ته‌ندروستییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه كه نرخی پسووڵه له به‌شی ئێوارانى بنكه‌كه بۆ نه‌خۆشان به سێ هه‌زار دیناره و له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامیش ده‌بن زیاتر بنكه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن.