لە سلێمانى

ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە دزى لە فرۆشگاکان دەکرد

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى لەسەر سکاڵاى چەند هاوڵاتییەک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە وەکخۆیان دەڵێن، دزى لە چەند فرۆشگایەک کردووە.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى سلێمانى، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە فرۆشتگاكانیان دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە دەستگیربكرێت.

وەک باسکراوە، تۆمەتبار لەچەند فرۆشتگایەكی چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی دزی كردبوو .

“لە ئێستادا تۆمەتبار (ر،ج،م لەدایكبووی 1996 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 و 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكانیدا .

پۆلیسى سلێمانى دوو کەسى لەسەر دزیکردن دەستگیرکرد

پۆلیسى سلێمانى دوو کەسى لەسەر دزیکردن دەستگیرکرد