کیلۆی تاوەکو سەرووی 1000 دینار دەڕوات
گومرگی هەولێر پڕ بووە لە شوتی عوزێم و وەرزی ئێرانییەکەش بەسەرچووە
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
ماوەی چەند رۆژێکە شووتی بەناوبانگی ناوچەی عوزێم دەهێندرێتەو بازاڕەکانی هەولێری پایتەخت، ئەویش دوای ئەوەی وەرزی شووتی ئێرانی بەسەرچوو و مەیدانەکەی بۆ عوزێم جێهێشت.
کاروان ئازادی شووتی فرۆشێکی گومرگی هەولێرە بە 964 ی وت، شووتییەکەی عوزێم بەناوبانگە خەڵکێکی زۆر لە هەولێەوە دەچنە عوزێم و شووتییەکەی دەهێنن.
وتیشی “خواستیكی زۆری لەسەرە و نرخیشی بەپێی جۆری شووتییەکە کیلۆی لە 400 دینارەوە تاوەکو 700 دینارە لە گومرگ دەفرۆشرێت”.
یاسین هەنارەییش لە گومرک بارێک شووتی بارکردبوو بۆ ئەوەی لەسەر شەقامەکانی هەولێ ساغی بکاتەوە بە 964 ی وت “شووتییەکەی عوزێم بەهۆی ناوبانگی باشییەکەیەوە کیلۆی لە سەرووی هەزار دینارەوە دەفرۆشینە هاوڵاتیان”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن