بەتانی سێ دۆلاری چووەتە سەر

بەتانی و دۆشەک لە بازاڕی هەولێر گران بوون

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە بازاڕەکانی هەولێر نرخی دۆشەک و بەتانی گران بووە و بە نزیکەیی هەر بابەتێک پێنج هەزار دینار گران بووە و چووەتە سەر نرخەکەی.

رەوا لەتیف دوکاندارێکی بازاڕی هەولێرە و بە 965ـی وت، داخستنی گەرووی هورمز کاریگەری زۆری هەیە بەسەر نرخەکانەوە و رۆژانە دەگۆڕێت و ئەمە چەند جارێک بەرزبێتەوە.

رەوا دەستی دایە وەسڵەکە و پێشانی دا کە نرخەکان چۆنن و بە چەند بۆیان دەبێت ئاماژەی بەوەشكرد بە نموونە بەتانی سێ دۆلار چووەتە سەر نرخەکەیی و بابەتیشیان هەیە خۆی بایی 30 هەزار دینارە پێنج هازار دینار گرانتر بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی