سلێمانی

خاوەن زەوییەكانی گەڕەكی تاڤگە بە قەرەبوو رازیی نین

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، ئەوانەی زەوییان لە گەڕەكی تاڤگە هەیە، گردبوونەوە و داوای زەوییەكانیان دەكەنەوە.

زەوییەكان 32 دۆنمن و موڵكایەتییەكەی بۆ چەند خانەوادەیەك دەگەڕێتەوە، بەڵام بە قسەی ئەوان، كە بۆ 964 قسەیان كردووە، دەڵێن زەوییەكانیان كراوە بە پڕۆژە بەبێ ئەوەی ئەوان ئاگاداربن.

سروە عەباس ژاژڵەیی، ژنە هونەرمەندی دیاری دراما و شانۆ، كە خاوەنی یەكێك لە پارچە زەوییەكانە بە 964ی راگەیاند، شارەوانی دەیەوێت لە دەشت و دەر قەرەبوویان بكەنەوە، ئەوانیش بەوە رازیی نابن.

وتیشی، ماقوڵە زەوی تاپۆكەی بە ناوی خۆتەوە بێت و خەڵكی دیكە بچن پڕۆژە و ماركێتی لەسەر دروست بكەن.

لە بارەی ئەم كێشەیەوە، سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە 964ی وت، ئەو كێشەیە لای ئەوان نییە و زانیارییان نییە، بابەتەكە لە لای لیژنەی قەرەبووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شارەوانیی سلێمانی لە هاوڵاتیان نیگەرانە

شارەوانیی سلێمانی لە هاوڵاتیان نیگەرانە