سۆراغى 964
هۆكارى ئاگره‌كه‌ى گوندی شێخڕه‌وان له كۆیه ئاشکرا بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ ئاگرێك له گوندی شێخڕه‌وانى سنوورى قه‌زاى كۆیه كه‌وته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆن له‌ناو ئاگره‌كه ده‌سووتا، ئاسمانى پڕكردبوو له دوكه‌ڵ، 964 سۆراغى كرد و ده‌ركه‌وت هۆكاره‌كه‌ى بۆ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاگره‌كه‌ى ئه‌م گونده له‌لایه‌ن خاوه‌ن باخێكه‌وه كرابووه‌وه، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى تانكه‌رێك، رۆن رژابووه ناو گۆماوێكی باخچه‌كه‌وه و خاوه‌نه‌كه‌شی به‌مه‌به‌ستى پاككردنه‌وه‌ى ئاوه‌كه ئاگرى تێبه‌ردابوو.
گۆران ئه‌حمه‌د سماقه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانیى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند، ئاگره‌كه مه‌ترسيدار نه‌بوو، چونكه خاوه‌نه‌كه‌ى خۆى ئاگره‌كه‌ى كردبووه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ئه‌وانه‌وه كوژێندرایه‌وه.
گوندى شێخڕه‌وان، له سنوورى قه‌زاى كۆیه كه‌وتووه سه‌ر رێگاى گشتى هه‌ولێر بۆ ئه‌م قه‌زایه.