منداڵان لە ماڵەوە خەریکى ئایپادن

لە پارکەکانى رانیە یارییەکانی منداڵان کەڵکیان نەماوە و خراپ بوون

فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین

لە رژى جیهانى منداڵان، پەیامنێرى 964 بەدواداچوونى بۆ یاریی منداڵانى ناو پارکەکانى رانییە کردووە و دەرکەوتووە کە زۆرێک لە یارییەکان شکاون، منداڵانیش داوا دەکەن بۆیان چاکبکرێنەوە تا بتوانن یارییەکانیان بکەن.

ژمارەیەک منداڵا قسەیان بۆ مایکى 964 دەردەدڵى خۆیان کردووە و داوا دەکەن یارییەکانیان بۆ چاکبکرێنەوە، چونکە بەشیکیان کەڵکى یاریکردنیان نەماوە.

وەک ئەوەى ئەوان باسى دەکەن، ئەگەر یارییەکانى ناو پارکەکان نەبن، ناچارن لە کۆڵان یارى بکەن یان لە ماڵەوە خۆیان بە مۆبایل و ئایپاد و شاشەکانەوە سەرقاڵ بکەن.

پێداچوونەوە: شانیا بێستون