لێپرسراوى ناوەندى رۆشنگەرى چاودێر قسە بۆ 964 دەکات

“کۆماندۆ بەبێ ئاگادارکردنەوە دەستیگرت بەسەر بارەگاى مەلابەختیار و ناوەندى چاودێر دا”

964+

وریا فەتاح

ئێوارەى ئەمڕۆ هێزێکى کۆماندۆ وەک ئەوەى لێپسراوى ناوه‌ندى رۆشنگه‌رى چاودێر بە 964ـى وتووە، بەبێ ئاگادارکردنەوەى پێشوەختە، دەستیان بەسەر بارەگاى مەلابەختیار و دەزگاى رۆشنگەرى چاودێر دا گرتووە، یەکێتیش روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، بارەگاکە موڵکی یەکێتییە و لێپرسراوەکەشیان پەیوەندیی بە حیزبەکەوە نەماوە.

ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر بڵاوى کردەوە، کاتژمێر 5ـى ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزێکی کۆماندۆ، چونە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و رۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای رۆشنگەریی چاودێر و بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران.

سامى هادى لێپسراوى ناوه‌ندى رۆشنگه‌رى چاودێر بە 964ـى وت،”ئەوەندە دەزانین لەلایەن هێزێکەوە هەڵکوتراوەتە سەر دەزگاکە و یەک دوو پێشمەرگەى لێبووە و ئەوانیان ئیزنداون و دەستیان بەسەرداگرتووە، بەڵام کەس دەستگیر نەکراوە”.

” هێزەکە پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان ئینزن داوەو دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتوە”، سامى هادى واى وت.

ناوەندەکە جگە لە بارەگاى مەلا بەختیار، بە وتەى سامى هادى هەریەک لە (چاودێر و بنکەى گەلاوێژ و دابڕان و چەند سایتێکى تێدایە)، ناوەندێکى رۆشنبیرییە و هەفتانە چالاکى هەبووە.

تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، لەراگەیەنراوەکەیاندا، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەن و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادی نوسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانن.

لاى خۆیەوە، دامەزراوەی دارایی یەکێتی نیشتمانى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، هۆکاری وەرگرتنەوەی بارەگای دامەزراوەی چاودێری بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە بارەگاکە موڵکی یەکێتییە و لێپرسراوەکەشیان پەیوەندیی بە حیزبەکەوە نەماوە.

باس لەوەش دەکات، لەمەودوا لە راپەڕاندنی ئەرکە رێکخراوەییەکاندا بەکاریدەهێنن و شوێنەکەش بۆ دامەزراوەیەکی دیکە تەرخاندەکرێت.

کارمەندێکى هێزەکانى کۆماندۆ لەسەر کوشتنى مێردمنداڵەک...

کارمەندێکى هێزەکانى کۆماندۆ لەسەر کوشتنى مێردمنداڵەکەى سلێمانى دەستگیرکرا