لە چوار قوڕنە

قازانج وەرناگرن؛ 8 نان بە هەزار و کەباب بە دوو نیو

964+

فەرمان مەلا حەسەن- ئیدارەى راپەڕین

هەرچەندە لە زۆرێک لە ناوچەکانى کوردستان نرخى شتومەک و کاڵاکان بەرز بووەتەوە و بە تایبەتیش نان، بەڵام لە ناحیەى چوارقوڕنە 8 نان بە هەزار دینارە و کەبابیش بە 2500.

ئەنەس محەمەد کە نانەواچییە، بە 964ـى وت،”لە چوارقوڕنە وەک جاران 8 نان بە 1000 دینارە و گرانمان نەکردووە لەسەر خەڵک”.

هیچ قازانجێک ناکەین

بە وتەى ئەنەس، لە فرۆشتنى 8 نان بە هەزار دینار هیچ قازانجێک ناکەن، بەڵام وەک دەڵێت: دەمانەوێ هاوکارى خەڵک بین بۆیە گرانى ناکەین.

هۆگر شەوکەت کە خاوەن کەبابخانەیەکى چوارقوڕنەیە، لە بارەى نرخى کەباب بە 964ـى وت،”لێرە کەباب بە 2500 دینارە، هەر وەک جاران نە گرانمان کردووە و نە نیازمان هەیە بیکەین”.

بە وتەى عەلى سکتانى کە هاوڵاتییەکى شارۆچکەکەیە، بەهۆى ئەوەى لەوێ خەڵک “بەویژدانن”، بۆیە نرخ گران نەبووە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە زۆرێک لە ناوچەکانى کوردستان، بەهۆى دروستبوونى قەیرانى غاز، نرخى نان بەرز بووەتەوە و لە هەشت نانەوە بووە بە شەش نان، بە نرخى هەزار دینار.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژمارەیەک نانەواخانە بەهۆی گرانبوونی نرخی غازەوەوە داخ...

ژمارەیەک نانەواخانە بەهۆی گرانبوونی نرخی غازەوەوە داخران