نەتەنیاهۆ باسی جەنگی ئێران دەکات

“هاتبوون بۆ ئەوەی بمانفەوتێنن بەڵام ئێستا تەنیا بەرگری لە خۆیان دەکەن”

شۆڕش قادری

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەناو سوپای وڵاتەکەی و بەگولـلەنەبڕەوە باسی جەنگی ئێران دەکات و دەڵێت، دوژمنەکانمان هاتبوون بمانفەوتێنن، بەڵام ئیستا تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان شەڕ دەکەن”.

ئاماژە بەوەش دەکات خەریکی چارەسەرکردنی کێشەی حەماسن و “هەڕەشەی داگیرکاریان لە لوبنان” پوچەڵ کردووەتەوە.

نەتەنیاهۆ دووپاتیدەکاتەوە کە کارێکی گەورەیان لە ئێران کردووە و دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێناوە بەڵام هێشتا کاری زۆریان ماوە ئەنجامی بدەن.

دەشڵێت، سوپاکەیان دەچێتە هەموو بەرەکانی جەنگ و یەکێک لەو شتانەی ئێستا دەبینرێت ئەوەیە کە بە کردەیی روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕیوە.