"لیستەکەیان بە شێوازە کۆنەکە هاتووە"
سبەینێ خانەنشینانی پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول و ھێزەکانی 70 مەڕۆن بۆ موچە
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
بەشێک لە بانکەکانی ھەرێمی کوردستان، کە مووچەی خانەنشینی دابەش دەکەن، بڵاویان کردووەتەوە، سبەینێ خانەنشینی پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول و ھێزەکانی 70 سەردانیان نەکەن بۆ مووچە.
ڕێبوار ڕەحیم، بەڕێوەبەری بانکی شێروانە لە کەلار بە 964ـی وت،”لیستی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول بە شێوازە کۆنەکە ھاتووە، ئاگاداریان کردینەوە موچەکانیان دابەش نەکرێت، تا ئەو کاتەی لیستی موچەیان بە ھاوتاکراوی دەنێرن بۆمان”.
“ناشزانین کەی لیستەکانیان دەنێرن، لەگەڵ ئەوەشدا، لیستی موچەی خانەنشینی ھێزەکانی 70 تائیستا نەگەیشتووەتە دەستمان، ئەوانیش سبەی موچە وەرناگرن، بەڵام نازانین لیستی ئەوانیش بە ھاوتاکراوی دێت یان ھەر بە لیستە کۆنەکە”، رێبوار رەحیم وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەک ئاگادارن، زۆرینەی بانکەکان کە موچەی ئەو توێژە دابەش دەکەن، ھەمان گرفتیان ھەیە و سبەینێ موچەی ئەو خانەنشینانە دابەش ناکرێت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری