خۆراک و کەلوپەل کۆکراوەتەوە

خەڵکی عەنکاوە بە کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە کۆدەکەنەوە

رێباز یونس – هەولێر

بە هەستی هاوڕێیەتی و مرۆڤدۆستی، گەنجان و خەڵکی عەنکاوە کەمپینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ئەنجام داوە.

قەرار وایە ئەم ئێوارە بگاتە دەستیان.

ئەمڕۆ، لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تا 03:00ی پاشنیوەڕۆ، کۆمەڵەی مارعۆدەی کشتوکاڵی عەنکاوە بە هاوکاری گەنجانی ناوچەکە، کەمپینێکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی خۆراک، پارە و کەلوپەلی پێویستی ناوماڵ دەستی پێکردووە.

زیاد سەلمان، سەرۆکی کۆمەڵەکە بە 964ی رایگەیاند، بڕێکی زۆر لە کەلوپەل و پێداویستییەکان کۆکراوەتەوە و بە زوویی بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش دەکرێت کە لافاوەکە زیانی پێگەیاندوون.

ئەو  وتی، ئەم کۆمەکانە بە خۆڕایی پێشکەش دەکرێن و هیچ پارەیەک لە زیانلێکەوتووان وەرناگیرێت، ئەە جەختی لە گرنگی یەکگرتوویی و هاوکاریی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە و وتی، هەموومان خەڵکی کوردستانین، وەک چەپکە گوڵێکین و جیاوازی لەگەڵ ناکەین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا