هەڵەیەک هەیە
ئیسماعیل سووسەیى ئازاد نەکراوە
964+
وریا فەتاح
ئیسماعیل سوسەیى ئازاد نەکراوە و پارێزەرى دۆسییەکەى دەڵێت، هەڵەیەکى تەکنیکى و ئیملایى هەبووە بۆیە ئەمڕۆ ئازاد نەکراوە.
بەشدار حەسەن، پارێزەرى دۆسیەى ئیسماعیل سووسەیى بە 964ـى وت،” مەرسومى سەرۆکایەتى هەرێم و لێبووردنى تایبەتى سەرۆکایەتى هەرێمى بۆ دەرچووە کە لە کەیسى دووەم ئیسماعیل سووسەیى بەر لێبووردنى تایبەت دەکەوێت و کەیسى یەکەمى شەش ساڵ بووە و تەواوى کرد”.
باسى لەوەشکرد، لێبووردنەکە گەیشتووەتە چاکسازى گەورانى هەولێر و بڕیار بوو ئەمڕۆ رێکارەکان تەواو بکرێن و ئازاد بکرێت، بەڵام هەندێ هەڵەیى ئیملایى و چاپى هەیە و بەیانى چاکى دەکەین و ئازاد دەکرێت.
ئیسماعیل سووسەیى مامۆستاى ئاینى شارى هەولێر، دوو تۆمەتى تیرۆرى درابووە پاڵ، یەکێک لە تۆمەتەکان پەیوەست بوو بە پەیوەندى لەگەڵ داعش و تۆمەتى دووەم پەیوەست بوو بە هەڵکوتانە سەر بیناى پارێزگاى هەولێر لەلایەن چەند گەنجێکەوە.